له 24 سه‌عاتدا رووسیا 263 هێرشی كردووه‌ته سه‌ر داعش

رووسیا-KDP.info- به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا زیانی زۆریان له سه‌رچاوه‌ی توانای سه‌ربازی داعش له سووریادا داوه و كۆگاكانیشیان له نزیك پارێزگای ئیدلب سووتاندووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند كه بۆ جاری دووه‌مه فڕۆكه‌كانیان هێرشیان كردبێته سه‌ر پێگه‌كانی داعش له سووریا و له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 263 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر داعش له‌نزیك پارێزگای ئیدلب و ره‌ققه و ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌شتی دیمه‌شق.به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه، له نزیك پاریزگای ئیدلب فڕۆكه‌كانی رووسیا كۆگاكانی داعشیان سووتاندوون.
هێرشی دیكه‌یشیان له‌نزیك ره‌ققه و ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌شتی دیمه‌شق، بۆسه‌ره مۆڵگه‌كانی داعش بووه و به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه بنكه سه‌ربازییه‌كانیان كردوونه‌ته ئامانج و له‌نێویان بردوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایشیگه‌یاندووه كه له‌و هێرشانه‌دا سه‌رچاوه‌ی توانای سه‌ربازی داعشیان له سووریادا كوتاوه و زیانی زۆریان لێ داون.
چیاكۆ




