ئەمەریكا كاروانێكی دیكەی فڕۆكەی ئێف ١٦بۆ عێراق رەوانە دەكات

بەغدا -KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، دوای ئەوەی لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا ئەمەریكا چوار فڕۆكەی ئێف ١٦ـی رادەستی عێراق كرد، بڕیارە لەم مانگەدا چەند دانەیەكی دیكە بۆ عێراق رەوانە بكات.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "حكوومەتی عێراق گرێبەستێكی بۆ كڕینی ٣٦ فڕۆكەی ئێف ١٦ لەگەڵ ئەمەریكادا واژۆ كردووە كە نرخی هەر فڕۆكەیەك ١٠٨ ملیار دۆلارە و بڕیار بوو ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ بگەنە عێراق، بەڵام بە هۆی شەڕی داعشەوە دوا خران و رەوانە نەكران".
بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری گوتیشی: "لە مانگی حەوتدا چوار فڕۆكەی ئێف ١٦ ڕەوانەی عێراق كران، بڕیارە لەم مانگەیشدا چەند فڕۆكەیەكی دیكە رەوانە بكرێن، بەڵام دیار نییە ژمارەیان چەندە".
بڵند ئیبراهیم




