٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەفتەی دابێ، وەرگرتن بۆ ئۆپەراسیۆنی نەینەوا دەست پێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، سەرەتای حەفتەی دابێ، دەرگای ناونووسین بە رووی ئەو كەسانەدا دەكرێتەوە كە خەڵكی مووسڵن و دەیانەوێت لە ریزی سوپا لەسەر میلاكی وەزارەتی بەرگریی عێراق/ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنی نەینەوا وەربگیرێن.

(سەیدۆ چەتۆ) سەرۆكی لیستی برایەتی و پیكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە دوای سەردانیكردنی شاندی پارێزگای نەینەوا بۆ بەغدا، وەزارەتی بەرگریی عێراق بڕیاریان دا بە وەرگرتنی كەسانی خۆبەخش لە ریزی سوپای عێراقی لەسەر میلاكی وەزارەت و تایبەت بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنی نەینەوا".
(چەتۆ) گوتیشی: "سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەگەڵ لیوا (نەجم عەبدوڵڵا ئەلجبووری) فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنی نەینەوا كۆ بوونەوە و بڕیار درا چاوپێكەوتنی دامەزراندن و ناونووسین لە لیژنەی داواكردنی دامەزراندن سەرەتای حەفتەی داهاتوو بێت لە رۆژەكانی یەكشەممە و دووشەممە لە بەرواری (8 و9-11-2015 ) لە نووسینگەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە هەولێر و، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە بەرواری (10و 11 -11-2015) لە نووسینگەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بێت لە شاری دهۆك".
سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، لەبارەی مەرجەكانی وەرگرتنەوە گوتی: "پێویستە ئەو كەسەی داواكاریی دامەزراندنەكە پێشكەش دەكات، تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت و لە 35 ساڵیش زیاتر نەبێت و خوێندن و نووسین بزانێت، واتا خاوەن بڕوانامەی شەشی سەرەتایی بێت".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار