٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێشەممەی دابێ، پڕۆژەیاسای بوودجەی 2016 دەخرێتە بەر باسەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای بوودجەی 2016ـی عێراق گەییشتە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، سێشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاساكە دەكرێت.

(سەرحان محەممەد) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەر كاتێك پڕۆژەیاسایەكی گرینگ گەییشتە ئەنجوومەنی نوێنەران، بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت رۆژی دواتر ئەنجوومەن كۆ ببێتەوە، بەڵام بە هۆی پشووی پەرلەمانەوە كە تا ئەو كات كۆ نابێتەوە، لەو ڕۆژەدا پەرلەمان كۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاساكە دەكرێت، بۆ ئەوەی هەرچی زووە بتوانین پڕۆژەیاسای بوودجە پەسەند بكەین".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار