"زیادكردنی بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌رێم دژی ده‌ستووره و تانه‌ی لێ ده‌درێ"
__2015_11_03_h20m19s50__LB.jpg)
به‌غداـKDP.info ـ پڕۆژه‌یاسای دیاریكردنی دەسەڵاتی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییەکەی عێراق و زیادكردنی بڕگه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێم پارێزگاكان خۆی ناده‌ستوورییە؛ چونكه پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 121ـی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵه و، به ئاسانی تانه‌ی لێ ده‌درێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
(د. ئه‌شواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:"سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌ت به پرۆژه‌یاسای دیاریكردنی دەسەڵاتی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییەکەی عێراق وه‌كو پێشنیار ده‌ڵێن پڕۆژه‌یاساكه، سه‌رۆكی پارێزگاكان و هه‌رێمه‌كانی پێ زیاد ده‌كه‌ین، به‌ڵام به پێی ده‌ستوور خه‌رقی ده‌ستووره؛ سه‌رۆكی لیژنه نووسیویه‌تی له بناغه‌وە یاساكه نایاساییه؛ ئه‌وه‌ی باسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، خۆی له ده‌ستووردا نه‌هاتووه ته‌نها بۆ سه‌رۆكی كۆماره."
(جاف) گوتیشی: "ئه‌م یاسایه زۆر لاوازه چونكه له خولی ڕابردوویشدا ڕێک ئەو یاسایەمان ده‌ركرد بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق تانه‌ی له بریاره‌كه دا و، دادگا هه‌ڵیوه‌شاندنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی باس كرد كه: "ئیستا ده‌یانه‌وێت سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌نه ناو پڕۆژه‌یاساكه؛ ئه‌مه‌ش هەر ماندووکردنی په‌رله‌مانە، ئاخر پێچەوانەی مادەی ١٢١ـی ده‌ستووره و، ئەگەر پەرلەمانیش پەسندی بکا، به ئاسانی تانه‌ی لێ ده‌درێت و، هەڵدەوەشێتەوە."
نەشوان بەرزنجی




