12 تیرۆریست و ئهمیرەداعشێك كوژران

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ بارەگایەکی داعش لە تەلەعفەردا تەقییەوە و، ١٣ تیرۆریستی داعش کوژران کە یەکێکیان ئەمیرە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە شارۆچکەی تەلەعفەر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە بارەگایەکی داعشدا تەقییەوە و، ١٢ تیرۆریست و ئەمیرەداعشێکی کوشت؛ ئەمیرهكه ناوی (ئەبوباسل سووری) بوو.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ لە مووسڵ تەقەیان لە بارەگا ئافرەتانەکەی خەنسا کردووە و، چوار ئافرەتە داعشیان کوشتووە.
گوتیشی، ئەمڕۆ داعش ٢٥٠ کەسیشی دەستگیر کرد، لەبەر ئەوەی نەدەچوونە شەڕ؛ ٢٤یان کوردن.
بڵند ئیبراھیم




