٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-  پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق گەیشتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و بڕیاره‌ ناوەڕاستی حەفتەی دابێ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ ئێوارە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق گەیشتە سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەڵام لەبەر ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان لە ھەرێمی کوردستانە ھامشی لەسەر نەنووسیوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی لیژنەی دارایی بکات."

(سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ئەم حەفتەیە پەرلەمان ناتوانی خوێندنەوەی بۆ بکات، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی سێشەممەی دابێ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.

پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق ١٠٦ترلیۆن دینارە و، پشکی ھەرێمی کوردستانیش ١٣ترلیۆن دینارە.

بڵند ئیراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار