سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى كۆچى دوایى كرد

به‌غدا-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانى ئەمڕۆم سێشەممە (ئەحمەد چەلەبی)، سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق كه یەکێک بوو لە سیاسەتمەداره ناسراوه‌كانى عێراق ژیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان (ئەحمەد چەلەبی) بەهۆی جەڵتەی دڵەوە و لە تەمەنی 70 ساڵیدا لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد.
(ئەحمەد عەبدولهادی چەلەبی) یەکێک بوو لە سیاسەتمەدارە ناسراوەکانی عێراق، لە ساڵی 1945 لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایکبووە و لە ساڵی 1958 عێراقی بەجێهێشتووە.




