٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێشنیاز كراوە عەبادی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادە بێت.. بۆ گرفتەكانی عێراقە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، چەندین كێشە هەن و سەرۆكوەزیرانی عێراقیش تا ئێستا ئامادەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران نەبووە، پێشنیازیش كراوە بۆ ئەوەی سەرۆكوەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەكان، بۆ ڕوونكردنەوە سەبارەت بەو گرفتانەی كە لە عێراقدا هەن، لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادە بن.

(د. سیروان سیرینی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ‌ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "عێراق بە دۆخێكی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت و قەیرانیش زۆرن، لەگەڵ ئەوەیشدا نرخی نەوت دابەزیوە و نەبوونی سیولە و كارەساتی سرووشتی كە بووە هۆی لافاو و چەند كەسێكیش لە نێوجەرگەی شاری بەغدا گیانیان لە دەست داوە بە هۆی كەمتەرخەمییەوە كە هەندێك گەڕەك تا ئێستا ئاوەڕۆی نییە لەو شارەدا، لەگەڵ كەمئاوی و ئاوی سوێر لە بەسڕە و كێشەی گەورەی ئاوارەكان و كێشەی تەندروستی و گرفتی خشتەی نوێی مووچە كە كێشەی گەورەی دروست كردووە".                               

(سیرینی) گوتیشی: "هەموو ئەو هۆكارانە وایان كرد سەرۆكوەزیران و ئەو وەزیرانەی كە پەیوەستن بەو بوارانەی كە ئەو كێشانە دەیانگرێتەوە، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران و لیژنەكانی پەرلەمان ئامادە بن بۆ ئەوەی بە ڕاشكاوی پەرلەمانتاران بتوانن تێبینی و ڕەخنەكانیان بخەنە بەردەمیان تا بە زووترین كات چارەیەك بۆ ئەو گرفتانە بكەن كە رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە ".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەشڵێت،‌ پێشنیاز كراوە بۆ ئەوەی سەرۆكوەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەكان لە ئەنجوومەنی نووینەران ئامادە بن بۆ ڕوونكردنەوە سەبارەت بەو گرفتانەی كە لە عێراقدا هەن.

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار