پهرلهمان هۆشداری دایه عهبادی

بەغدا-KDP.info- پهرلهمانی عێراق نامەیەكی توند ئاڕاستەی (حەیدەر عەبادی) دهكات تا لە پرۆسەی چاكسازیدا دەستەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن تێكەڵ بهیهكدی نهكرێن.
(د. عەرەفات كەرەم) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بڕیار درا لەلایەن (حەیدەرعەبادی)ـیەوە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن تێكەڵ نەكرێن و پەرلەمانیش پشتگیری لە چاكسازییەكانی سەرۆكوەزیران دەكات، بەڵام بۆ چاكسازی نەك دەسەڵات، چونكە پەرلەمان بۆ چاكسازی دەنگی داوە بە (عەبادی) نەك دەسەڵات، سەرۆكوەزیرانیش هەستاوە چاكسازی كردووە و بە دەسەڵات خۆی دەخاتە ناو دەسەڵاتی پەرلەمان و داد و گشت شتێك، ئەمەیش نیگەرانیی لای پەرلەمان دروست كردبوو بەوەی دەسەڵاتی باڵا لەلای ئەنجوومەنی نوێنەران نامێنێت و بۆ سەرۆكوەزیران دەڕوات".
(كەرەم) گوتیشی: "چاكسازی بریتییە لەوەی ئەو كەسانەی گەندەڵن بدرێنە دادگا و پەڕاوی گەندەڵیی هەموویان جارێكی دیكە بخرێنە ڕوو، هەروەها خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتیان بكرێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران زیاتر گوتی: "ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئەنجوومەنی وەزیران گەورەترە و ناكرێت بە ئارەزووی خۆی سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی عێراق سێ جێگری خۆی و سەرۆككۆمار لاببات، یاخود وەزارەتەكان تێكەڵ بە یەكدی بكات و وەزیر لاببات، چونكە ئەنجوومەنی نوێنەران متمانەی پێیان داوە".
نەشوان بەرزنجی




