زیاتر لە هەزار تیرۆریستی داعش كوژراون

مووسڵ-KDP.info- بەپێی ئامارێكی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، لە مانگی رابردووەوە زیاتر لە هەزار تیرۆریستی داعش لە مووسڵ كوژراون.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە مانگی رابردووەوە بە هۆی بۆردوومانی هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە، هەزار و ٥٣ تیرۆریستی داعش كوژراون كە شەش لەوانە ئافرەتی خەنسای سەر بە داعش بوونە".
(مەموزینی) گوتیشی، هەر لە مانگی رابردووەوە ٣٦ ئافرەت لەبەر جیهادی نیكاح و ١٢ منداڵ و ١٠٢ هاووڵاتی لەلایەن داعشەوە گولـلەباران كراون.
ڕوونیشی كردەوە كە، لە مانگی رابردوودا نۆ هەمەر و ١٢ پیكابی سەربازیی داعش سووتێندراون.
بڵند ئیبراهیم




