"ئاکەپە بە تەنیا حکوومەت پێک دەهێنێت و هەدەپەیش کێشەی بەربەستی نییە"

ئانكارا-KDP.info- بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو کراوەتەوە، پارتی دەسەڵات واتە پارتی دادوگەشەپێدان ئاکەپە دەتوانێت بە تەنیا حکوومەت پێک بهێنێت؛ هەدەپەیش کێشەی بەربەستی نییە و بە ئاسانی دەتوانێت 10%ی دەنگەکان بهێنێت.
تاوەکو ئێستا 50%ی دەنگەکان یەکلایی کراوەتەوە، بە گوێرەی ئەو ڕێژەیەش بێت ئاکەپە تا ئێستا 50%ی دەنگەکانی هێناوە، هەروەها هەدەپەیش دەتوانێت بەربەست بشکێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا 11%ی دەنگەکانی هێناوە، واتە دەنگەکانی 2% کەمی کردووە.
ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا مەهەپەیە، کە ترسی ئەوەی هەیە نەتوانێت بەربەستی هەڵبژاردن یشکێنێت و، نەتوانێت 10%ی دەنگەکان بهێنێت، ئەگەرچی تا ئێستا 11%ی دەنگەکلنی هێناوە، بەڵام ئەو شارانەی جارێ دەنگی یەکلایی نەکراوەتەوە دەنگی کەمە.
هەروەها جەهەپەیش دەنگی کەمی کردووە و تا ئێستا 20%ی دەنگەکانی هێناوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت زیاد بکات، چونکە دەنگەکانی ئهزمیر بە تەواوەتی یەکلایی نەکراوەتەوە، کە جەهەپە لەوێ پارتی یەکەمە.
ئەو شارەی بە تەواوەتی هاوکێشەی هەڵبژاردن دەگۆڕێت ئیستانبوڵه، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بە تەواوەتی دەنگی ئەو شارە یەکلا بکرێتەوە ئەوکات بە تەواوەتی دەردەکەوێت ئایا ئاکەپە دەتوانێت بە تەنیا حکوومەت پێک بهێنێت یان نە.
بە گوێرەی دەنگەکانی ئێستا ئاکەپە کێشەی نەماوە بەوەی بە تەنیا حکوومەت پێک بهێنێت و هەدەپەیش بەربەستی شکاندوە.
کارزان گلی




