"54 پرۆژهیاسای سهردهمی مالیكی له پهرلهمان كشێندرانهوه"

بەغدا-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 54 پرۆژەیاسایان لەبهر حكوومهتهكهی پێشووی مالیكی كشاندووهتهوه تا جارێكی دی پێداچوونهی بۆ بكرێ.
(د. ئەشواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە 54 پرۆژەیاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كشێندراوەتەوە بەمەبەستی چاوپێاخشاندنەوە، ئەمەش بەو مەبەستەی كە گوایە حكومەتەكە، حكومەتێكی تازەیە و ئەم پرۆژەیاسایانە لە سەردەمی حكوومەتەكەی مالیكیدا پێشكەش كراوە و پێویستە ڕوئیای ئەم حكوومەتە نوێیەی پێوە دیار بێ.
لە لایەكی ترەوە بەرپرسانی حكوومەتە نوێیەكەی عەبادی باس لەوە دەكەن كە بەشێك لەو پرۆژەیاسایانە لایەنیدارایی تێدایە بۆیە پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە و، پێویستە لە چوارچێوەی چاكسازیەكاندا خەرجییەكان كەم بكرێتەوە. هەرچەندە ئەم هەنگاوانە درەنگ بوو چونكە پێویست بوو لە سەرەتای دەستپێكردنی ئەم حكوومەتە نوێنە ئەم پرۆژەیاسایانە چاویان پێدا بخشێننهوه."
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەیشی دا كە: "درێژكردنەوەی ماوەی كاری پەرلەمان هیچ سوودێكی نابێت، چونكە تەنها بۆ ئەوەیە كە بەشەقام بگوترێت ئێمە دەواممان هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران و لە پشوودا نین، خۆ من ئاگادارم پرۆژەمان نییە لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی گفتووگۆی لەسەر بكەین. ئەگەر سەیر بكەین خشتەی كاری پەرلەمان زۆربەی پەسەندكردنی یاساكانە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە."
سەرباز واحید




