لەم دوو حه‌فته‌یەدا عه‌بادی بانگهێشت ده‌كرێتە په‌رله‌مان
__2015_11_01_h17m9s30__LB.jpg)
به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانی عێراق دەربارەی چاكسازی و خشته‌ی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران عه‌بادی بانگهێشت دەکاتە په‌رله‌مان.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەڵان نورەدینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەرلەمان بڕیاری داوە لەبارەی پرۆسەی چاکسازی وخشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەران سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشت بکات، بەڵام تا ئێستا ڕۆژی بانگهێشتکردنەکە دیاری نەکراوە.
(ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی، خەڵک بەو خشتەیەی مووچە ڕازی نییە، چونکە ناکرێت مووچەی فەرمانبەران کەم بکرێتەوە، بۆیە پەرلەمانی دژی ئەو کارەیە.
گوتیشی، چاوەڕوان دەکرێت تا دوو حەفتەی دی سەرۆکوەزیران بانگهێشت بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




