توركیا له دهنگدانه
__2015_11_01_h17m8s26__LB.jpg)
ئانكارا -KDP.info- بە گوێرەی زانیارییەکان لە 32 ناوچەی باکوور سندووقی دەنگدان داخراوە و، هاووڵاتیان ئیدی ناتوانن دەنگ بدەن، بەڵام ڕێژەی دانگدان لەو ناوچانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
سەعات 8ی بەیانی دەنگدان لە سەرتاسەری تورکیا دەستی پێکرد، تا سەعات 3ی دوای نیوەڕۆیش ڕێژەی دەنگدان 75% بووە، کە ئەمەیش ڕێژەیەکی زۆر بووە. هەروەها تا سەعات 5 ی ئێوارە ڕێژەی دەنگدان زیاد دەکات و ڕەنگە تا 85% بڕوات. ئەگەر بگاتە ئەو ڕێژەیەیش کەواتە ڕێژەی دەنگدان وەکو 7ی حوزەیران دەبێت.
لە چەند قوتابخانەیەکی شارۆچکەی (جزیرە) کە دەنگدانی لێ بووە، چەند جارێک پۆلیسی تورک بەسەر قۆتابخانەکەی داداوە و، هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە بووە، کە ڕێگە نەدەن کاری تیرۆریستی بكرێ و هاووڵاتیانیش لەژێر هەڕەشە دەنگ بدەن، ئەمەیش تا ئاستێک هەدەپەیش تووڕە کردووە، بەڵام کاریگەریی لەسەر دەنگدەر نەبووە و دەنگدان بە شێوەیەکی ئاسایی بووە.
بڕیارە سەعاتێکی دیکە بە شێوەیەکی نافەرمی میدیاکان ئەنجامی هەڵبژاردن بڵاو بکەنەوە، بەڵام بەو مەرجەی کۆمیسیۆن ڕێگەیان پێ بدات، چونکە لە هەڵبژاردنی 7ی حوزەیراندا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان 2 سەعات ڕێگەی نەدا ئەنجامەکان بڵاو بکەنەوە.
کارزان گلی




