بانکی مۆن: چارهنووسی سووریا به ئهسهدوە پێوهست مهكهن
__2015_11_01_h16m20s0__LB.jpg)
ئهمهریكا-KDP.info- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (دەنگیئەمەریکا) نەتەوە یەکگرتوەکان پێشوازی لەو دانیشتنەی ڤیەنا کردوە کە بۆ چارەنووسی سووریا ڕێک خرابوو، هاوکات داوایشی کردوە کە چارەنووسی وڵاتێک تەنها بە (بەشار ئەسەد)ـەوە نەبەسرێتهوه و هەوڵی باشتری بۆ بدرێت.
(بانکی مۆن) سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان گوتی، دواڕۆژی سووریا و هەروەها چارەنووسی گفتوگۆی ئاشتی بۆ سووریا زەروور نییە ببنە پرسێک و وابەستەی چارەنوسی کەسێکی بکەنەوە، گوتیشی خۆی ئەوە خەڵکی سووریان دەبێت بڕیار لەسەر دواڕۆژی بەشار ئەسەد بدەن.
هەروەها بان کی مۆن هانی بەشداربووانی کۆبونەوەکەی ڤییەننای داوە کە بگەنە ڕێکەوتن لەسەر خاڵە سەرەکییەکان لە ناویشیاندا خێراترکردنی هەوڵی دیبلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و خوێنڕێژی.
شیاوی باسە، ڕۆژی هەینی نوێنەری (١٧) وڵاتی جیهان لە ڤیەنا لەسەر چارەنوسی سووریا لەسەر بەرقەرارکردنی ئاشتی لە نێوان حکوومەت و ئۆپۆزسیۆندا و، ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیموکراتیانە نەگەیشتنە ڕێکەوتن.
دانیشتنەکە بەبێ ئۆپۆزسیۆن و، حکومەتی سووریا بەڕێوە چووە و، گرفتی سەرەکیی گفتوگۆکانیش هێشتنەوەی ئەسەد بووە لە دواڕۆژی سووریاددا، ئەمەریکا و، عەرەبستان و، تورکیا دەڵێن ئەسەد هۆکاری خوێنڕشتن بووە لە وڵاتەکەیدا و، چەکی کیمیاییی لە دژی گەلەکەی بەکار هێناوە، بۆیە نابێت بەشێک بێت لە دواڕۆژی سووریا، هەرچی ڕووسیا و ئێرانیشە هەوڵی مانەوەی ئەسەد دەدەن.
و/ خالید ئەحمەد




