چه‌ند سه‌عاتێكی دیكه، تابلۆی سیاسیی توركیا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت

ئیستانبووڵ-KDP.info- ئه‌مڕۆ له سه‌عات 8ـی به‌یانییه‌وه پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له سه‌رتاسەری توركیا ده‌ستی پێكرد و، زیاتر له 50 ملیۆن هاووڵاتی بۆیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن. به گوێره‌ی راپرسییه‌كانیش رێژه‌ی ده‌نگدان له توركیا له نێوان 80%بۆ 85% ده‌بێت، كه ده‌كاته 45 ملیۆن ده‌نگده‌ری توركیا.
له سه‌عات 8ـه‌وه تا 11ـی نیوه‌ڕۆ پڕۆسه‌كه ساردوسڕییه‌كی زۆری به خۆیه‌وه بینی و، خه‌ڵكێكی زۆر نه‌هاتبوونه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، به‌ڵام له دوای 11ـه‌وه ئیدی خه‌ڵك په‌یتا په‌یتا رژانه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و پڕۆسه‌كه قه‌ڵه‌باڵغییه‌كی زۆری به خۆیه‌وه بینی.
پڕۆسه‌ی ده‌نگدان تا سه‌عات 5ـی ئێواره به‌رده‌وامی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییش نه‌یه‌ته به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه، دریژ ناكرێته‌وه؛ به‌ڵام زۆرجاران خه‌ڵك پێشوازی له هه‌ڵبژاردن ناكەن و، رێژه‌ی ده‌نگدان كه‌م ده‌بێت، بۆیه یه‌ك سه‌عات درێژی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی 7ـی حوزه‌یراندا به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن درێژ نه‌كرایه‌وه، چونكه 85%ـی هاووڵاتیان چوونه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆیش درێژ نه‌كرێته‌وه و، له كاتی خۆیدا ده‌رگه‌ی ده‌نگدان دابخرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێواره و، دوای داخستنی ده‌رگه‌ی هه‌ڵبژاردن به رووی ده‌نگده‌رانه‌وه، ئه‌نجامی نافه‌رمی له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیاوه ده‌درێت به میدیاكان، واته ئه‌مڕۆ ئه‌نجام ئاشكرا ده‌كرێت و 2 پرسیار كه زۆر گرینگه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه. ئه‌ویش ئایا پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكه‌په، ده‌توانێت به ته‌نیا حكوومه‌ت پێك بهێنێت؟ پرسیاری دووه‌میش ئایا پارتیی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په ده‌توانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت؟
دوای 15 رۆژی دیكه‌یش كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه نابێت كه پێشتر له لایه‌ن میدیاكانه‌وه رادەگه‌یێندرێ، به‌ڵام دوای ئه‌نجامی فه‌رمی كۆمیسیۆن كاتی دانیشتنی یه‌كه‌م رۆژی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا له شاره كوردییه‌كان خه‌ڵك نه‌چنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، ئه‌ویش له‌به‌ر نائارامیی ناوچه‌كه و، ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و ناچانه زۆر به گه‌رمی پێشوازییان له هه‌ڵبژاردن كردووه و، هه‌روه‌كو 7ـی حوزه‌یران رێژه‌ی ده‌نگدان له زیادبوونه. ئه‌گه‌رچی پێشتر حكوومه‌تی توركیا داوای كردبوو كه سندووقی ده‌نگدان له هه‌ندێك شوێنی وه‌كو هه‌كاری و جه‌زیره له‌به‌ر باری ئه‌منی بگوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، به‌ڵام كۆمیسیۆن ئه‌و داوایه‌ی ره‌ت كرده‌وه و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كی خۆیان ده‌نگیان دا.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی، ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان له راپۆرتێكدا زانیاریی زیاترتان ده‌داتێ.
كارزان گلی




