٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەورەتیرۆریستێکی داعش، كاندیدێكی موتەحیدوون و سێ گەنج كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، لە مووسڵ ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هێرشیان كردە سەر گەورەتیرۆریستێکی داعشی بە رەگەز لیبیایی و كوشتیان، هەروەها تیرۆریستان كاندیدێكی پێشووی كوتلەی موتەحیدوونیان بۆ هەڵبژاردنەكان لەگەڵ سێ گەنجی دیکەدا گولـلەباران كرد.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانی داعش كاندیدی پێشووی كوتلەی موتەحیدوون بۆ هەڵبژاردنەكان بە ناوی (نیزال ئەمجەد عەبدولواحید) لە ناوچەی بادۆش لە رۆژئاوای مووسڵ گولـلەباران كرد".

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش سێ گەنجیان لە ناوچەی سەورە لەلای راستی مووسڵ گولـلەباران كرد، بە بێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بكەن.
(رەجەب) ڕوونیشی كردەوە، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە گەڕەكی زوبات لەلای چەپی مووسڵ تەقەیان لە سەركردەیەكی داعش بە ناوی (ئەبوزەكی لیبی) كرد و كوشتیان.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار