٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی نوێنەران دوو پڕۆژەیاسا دەخاتە دەنگدانەوە.. پێنجی دیكەیش خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، دەنگ لەسەر دووپڕۆژەیاسا دەدرێت، پێنج پڕۆژەیاسای دیكەیش خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیان بۆ دەكرێت و گفتوگۆیش لەسەر چوار بابەت ئەنجام دەدرێت.

ئەندامی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د. ئەشواق جاف)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی ژمارە (33)ـی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت و لە بەرنامەی كاریشدا هاتووە، سەرەتا دوو پڕۆژەیاسا دەخرێنە دەنگدانەوە، دواتریش خوێندنەوەی یەكەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا دەكرێت و پاشانیش خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پڕۆژەیاسای دیكە دەكرێت، لەوانە پڕۆژەیاسای دیاریكردنی ویلایەتی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و پڕۆژەیاسای قەرزكردن لە وڵاتی ژاپۆن.

(جاف) گوتیشی: "چوار بابەتی گرینگ لە دانیشتنی ئەمڕۆدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، یەكەم: بەستنەوەی وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەوار بە وەزارەتی رۆشنبیرییەوە، دووەم: ئاوی بە خوێ لە پارێزگای بەسڕە ئەگەر زۆر خوێی تێدا بێت بۆ خواردنەوە ناشێت، سێیەم: خەرجكردنی پارەی جووتیاران، چوارەم: گفتوگۆكردن لەسەر خشتەی نوێی مووچە".

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار