ئه‌ردۆگان ده‌ڵێ "نابێت كورد و په‌كه‌كه تێكه‌ل به یه‌كدی بكرێن"

ئیستانبووڵ-KDP.info- ئه‌مڕۆ ئێواره سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا ره‌خنه‌ی له هه‌ندێك میدیا و پارتیی سیاسی گرت له توركیا به‌وه‌ی كه كورد و تیرۆریان تێكه‌ڵ به یه‌كدی كردووه. ئه‌و گوتی، ''كورد تیرۆریست نییه، به‌ڵكه ئه‌وان گیان و خۆشه‌ویستی ئێمه‌ن، ئه‌وه‌ی تیرۆره په‌كه‌كه‌یه.''
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی Atvی توركیا (ئه‌ردۆگان) باسی له پێشهاته تازه‌كانی توركیا كرد و، هێرشیشی كرده سه‌ر هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) به‌وه‌ی پار خه‌ڵكی ئامه‌د و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هان دا تا بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و، له ئه‌نجامدا 50 هاووڵاتی بێ‌تاوان شه‌هید بوون.
سه‌رۆككۆماری توركیا هاوكات داوای له خه‌ڵكی توركیا كرد كه، كاتێك ده‌نگیان دا بزانن ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن.گوتیشی، ''ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هان ده‌دات بۆ خۆپیشاندان و به كوشتیان ده‌دات به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌تی ناوێت. تیرۆریست دیاره و ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن بۆ دابه‌شبوونی توركیا و دڵیان لای قه‌ندیله دیارن.''
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌یشی دا، زۆرجار هه‌ندێك له میدیا و پارتیی سیاسیی كورد و تیرۆر تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه: "برا كورده‌كانمان خه‌ڵكی خۆشه‌ویست و به‌شه‌ره‌فن، ئه‌وان تیرۆریست نین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تیرۆریسته په‌كه‌كه‌یه، ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت برا كورده‌كانمان تێكه‌ڵ بكه‌ن. ئێمه هه‌رگیز ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه راناوه‌ستێنین و به‌رده‌وام شه‌ڕیان له دژ ده‌كه‌ین، تا ئه‌وكاته‌ی برا كورده‌كانمان پێمان ده‌ڵێن ئیتر كه‌س پاره‌مان لێ وه‌رناگرێت، ئیتر قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كانمان ناسووتێنرێت و، ئیتر كه‌س نامانكوژێت. ئه‌وكات ئێمه‌یش ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌وه‌ستێنین".
كارزان گلی




