عه‌لی باباجان: هاووڵاتیان توركیا ره‌شبینن به‌رامبه‌ر پارتییه سیاسییه‌كان

ئیستانبووڵ-KDP.info- جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی توركیا (عه‌لی باباجان) كه هاوكات ئێستا كاندیدی ئاكه‌په‌یه بۆ په‌رله‌مانی توركیا، له باره‌ی پێشبینیی خۆی بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كه دووسبه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت، گوتی، ''تابلۆكه زۆر ڕوون نییه، نازانین میلله‌ت كێی ده‌وێت.''
(باباجان) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دا، كه راپرسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن چۆن ده‌بێت ڕوون نییه و، ''ده‌توانم بڵێم هیچ ده‌زگایه‌كی راپرسییش ناتوانێت به ته‌واوی زانیاری بدات، چونكه خه‌ڵك زۆر ره‌شبینه.''
ئه‌و گوتی: "به شێوه‌یه‌كی گشتی، هاووڵاتیان توڕه‌ن و نازانن ده‌نگ به كێ بده‌ن. زۆرێك له هاووڵاتیان و رای گشتیی توركیا له ره‌شبینیدا ده‌ژین و له پارتییه‌كان توڕه‌ن، بۆیه نا‌توانیت بڵێیت كام پارتییه ده‌نگه‌كانی زیاد ده‌كات. ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه له‌ناو توركیا تاوه‌كو ئێستا بڕیاری نه‌داوه ده‌نگ به كێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و رێژه‌یه ته‌نیا له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگداندا بڕیار بدات ده‌نگ به كێ ده‌دات".
ئه‌و پێی وایه، خه‌ڵك ماندوو بوون له‌وه‌ی له ماوه‌ی 2 ساڵدا، 4 جار چوونه‌ته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، بۆیه ئه‌و ره‌شبینییه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
كارزان گلی




