ئه‌م هه‌ینییه، داعش حه‌وتیان لێكدی كوشت، 81 ئافره‌تیشیان بۆ جیهادی نیكاح برد

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانى داعش جارێكى دی له‌نێو خۆیاندا بووه‌ته‌وه شه‌ڕیان و حه‌وتیان لێكدی كووشتووه. هه‌ر تیرۆریستان وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ریان ته‌قانده‌وه و چه‌ند ئافره‌تێكیشیان بۆ جیهادى نیكاح ڕفاندوون.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مووسڵ دوو گرووپی داعش به ناوه‌كانی گرووپی(ئه‌بوموسعه‌ب ئه‌لمووسڵی و حاجی ناسڕئه‌لموه‌لی)، له سه‌ر تاڵانی و ده‌سه‌ڵات شه‌ڕ له‌نێوانیاندا دروست بووه و حه‌وتیان لێكدی كووشتووه و ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ریشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.''
(مه‌موزینى) دەیشڵێت، "هه‌ر ئه‌م به‌یانىیه، تیرۆریستانى داعش له گه‌ڕه‌كی نه‌عمانییه له رۆژهه‌ڵاتی شارى مووسڵ، 7 هاووڵاتی كورد كه ئاماده نه‌بوون بچنه ڕیزه‌كانی داعشه‌وه شه‌ڕیان بۆ بكه‌ن، ده‌ستگیر كران. هه‌روه‌ها 81 ئافره‌تیشیان بۆ جیهادى نیكاح برد و، پێنج له‌وانیش كه قبووڵیان نه‌كردووه دوایان بكه‌ون، داعش كوشتنی.''
نه‌شوان به‌رزنجى




