٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوای ڕوونكردنەوە دەكات.. پڕۆژەیاسای بوودجە رەوانەی پەرلەمان نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لیژنەكەیان كۆ بووەتەوە و تێیدا بە فەرمی داوایان لە حكوومەت كردووە ڕوونكردنەوە لەبارەی نەناردنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ پەرلەمان، بدات.

حاكم (سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دەنگۆی ئەوە بڵاو ببووەوە كە حكوومەت پڕۆژەیاسای بوودجەی رەوانەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە، بەڵام لیژنەكەمان بەدواداچوونی بۆی كرد و، دەركەوت راست نییە و پڕۆژەیاساكە نەگەییشتووە، بۆیە لیژنەكەمان كۆ بووەوە و تێیدا بە فەرمی داوای ڕوونكردنەوەمان لە حكوومەت كرد كە بۆ تاوەكو ئێستا پڕۆژەیاساكەی رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران نەكردووە".

(سلێڤانەیی) گوتیشی: "ناردنی پڕۆژەیاساكە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دوا كەوتووە و، پێویست بوو تاوەكو ئێستا رەوانە كرابایە، بەڵام هێشتا نەگەییشتووە و دیاریش نییە كەی دەگات".

پڕۆژەیاسای بوودجە بڕەكەی 106 ترلیۆن دینارە و پشكی هەرێمی كوردستانیش 13 ترلیۆن دینارە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار