٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

باران و لافاو، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دواخست

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە هۆی بارینی بارانێكی زۆر لە بەغدا و دروستبوونی لافاوەوە، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دوا خرا.

(شاخەوان عەبدوڵڵا) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە، بەڵام بە هۆی بارانبارینێكی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە، رێگە نەبوو پەرلەمانتاران بچنە پەرلەمان، بۆیە كۆبوونەوەكە دوا خرا".

(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "جگە لەو هۆكارە، هیچ هۆكارێكی دیكە نەبووە و كۆبوونەوەكەیش بۆ رۆژی شەممە دوا خراوە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار