٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ١٢چەكداری خۆی بە دەرزیی ژەهراوی كوشت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ یەكەمجار داعش ١٢چەكداری خۆی بە دەرزیی ژەهراوی كوشتووە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بۆ یەكەم جار ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە زیندانی كۆنی مووسڵ ١٢چەكداری خۆیان بە دەرزیی ژەهراوی كوشتووە، ئەمەیش لەبەر ئەوەی لە بەرەكانی جەنگەوە لە ترسی هێزی پێشمەرگە هەڵاتبوون".

(مەموزینی) گوتیشی: "داعش داوای لە خەڵكی گەڕەكی ئینتیسار كردووە ئەو گەڕەكە چۆڵ بكەن، چونكە بە گەڕەكێكی لەشكری ناوی بردووە .

دەشڵێت، ئەمڕۆ داعش لە چەند خاڵێكی پشكنینی هەڕەمەكیدا، ١٨٩ هاووڵاتی دەستگیر كردووە، تەنیا لەبەر ئەوەی مۆبایلیان پێ بووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار