ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو ١١ داعشی تێدا برد

مووسڵ-KDP.info- له ته‌له‌عفه‌ر داعش ئۆتۆمبێلێكی پێدا ته‌قییه‌وه و، 11 تیرۆریست به جارێ كۆژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ڕه‌وشى شارى مووسڵ ئاشكراى ده‌كات تیرۆریستانى داعش ژماره‌یه‌كى تر‌ى ئافره‌تیان له‌سه‌ر چه‌كداره‌كانیان دابه‌ش كرد و، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كیشدا ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى داعش كوژران و ته‌قه‌ش له دوو ئه‌میریان كراوه.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه له شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر ئوتومبێلێكی بۆمبڕێژكراو له باره‌گایه‌كی داعش ته‌قییه‌وه و، به هۆیه‌وه 11 تیرۆریستى داعش كوژران و هه‌ر له‌و شاروچكه‌یه تیرۆریستانى داعش 200 ژنیان له‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی خۆیان دابه‌ش كرد".
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ گوتیشى: "هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ناو زانكۆی مووسڵ له‌لایه‌ن چەكدارانى نه‌ناسراو ته‌قه له دوو ئه‌میری داعش كرا؛ (ئه‌بووهیشام و، ئه‌بووئوسامه).
نه‌شوان به‌رزنجى




