٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەواڵگریی فەڕەنسا و ئەمەریکا: ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست نەماوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info-  هەردوو بەرپرسی هەواڵگریی فەڕەنسا و ئەمەریکا، دەربارەی پاشەرۆژی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لێدوانیان دا و، (بێرنار باجوولیە)، ئاماژە بە وڵاتانی وەک عێراق و سووریا کە قەت سنووری پێشوویان بە دەست نایەننەوە، ڕایگەیاند، چیدی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست نەماوە و نایشگەڕێتەوە دۆخی جارانی.

قسەوباسی ئەم دوو کەسیاتییە ئەمنییە، لە کۆنگرەیەک بوو کە زانکۆی جۆرج واشنتن لە پایتەختی ئەمەریکا، دوێنێ سێشەممە سازی دابوو.
(بێرنار باجوولیە)ی بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دەرەوە(D G S A) فەڕەنسا، لەو کۆنگرەیەدا کە بەرپرسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریکا(جۆن برینان)ـیش ئامادی بوو، جەختی کردەوە، "ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەک ئەوەی دەیناسین، تەواو کۆتایی هاتووە، بە گومانیشم لەوەی وەک جارانی لێ بێتەوە."
گوتیشی "دەبینین کە سووریا دابەش بووە، ڕژێم جگە لە بەشێکی کەمی خاکی سووریا کە یەک لە سێی ئەو ڕووبەرە دەکات کە پاش دووم جەنگی جیهانی دامەزراوە، دەستەڵاتی بەسەر ناوچەکانی دیکەدا نییە.. باکووری لەبن دەستی کوردانە، هەندێ ناوچەی نێوەڕاستیش، داعش دەستی ەبسەردا گرتووە."

جەختیشی کردەوە، "هەمان شت بەسەر عێراقیشدا جێبەجی دەبێ"، زیاتر گوتی، "باوەڕم وایە کە توانستی ئەوە نییە دۆخەکە وەک پێشووتتری لێ بێتەوە."


ئەو لەسەر ئەو باوەڕەیشە کە ناوچەکە هێوربوونەوە بەخۆوە دەبینێتەوە و سەقامگیری بۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام بە چ شێوەیەک؟ ئەمە پرسێکە و وەک (باجوولیە) دەڵێ، لە ئێستادا نایزانێ. بەڵام لە هەموو بارێکدا جیاواز دەبێ لەو نەخشەیەی پاس دووەم جەنگی جیهانی کێشراوە.
"ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی دابێ، بە دڵنیاییەوە لەو ڕۆژهەڵاتی نێویە جیاواز دەبێ کە پاش دووەم جەنگی جیهانی نەخشەکەی کێشراوە."

بەرپرسی CIA: ڕێکاری سەربازی، چارەی دۆخی سووریا، لیبیا، عێراق و یەمەن ناکات

هەڵبەتە تێڕوانینی بەرپرسی دەستگای هەواڵگریی ئەمەریکایش لە تێروانینی هاوتا فەڕەنساییەکەی نزیکە و، (جۆن برینان) دەڵێ، "کاتێک لەو کارەساتانەی سووریا، لیبیا، عێراق و یەمەن ڕادەمێنم، وای وێنا دەکەم، قورسە حکوومەتێکی مەرکەزی بتوانێ دەستەڵاتی بەسەر ئەو سنوورانەدا بشکێتەوە کە پاش دووەم جەنگی جیهانی نەخشێندراون."
لە لایەکی دیکەوە ئەو ەبرپرسە ئەمەریکاییە باوەری وایە کە، دۆخی ئەو وڵاتانە بە ڕێکاری سەربازی چارە ناکرێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار