٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە شەرگات خه‌ڵك 15 داعشیان كوشت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  لە قەزای شەرگات خەڵک و تیرۆریستان بوو بە شەڕیان و، بەو ھۆیەوە ١٥ تیرۆریست کوژران.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە قەزای شەرگات دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش دوێنێ داوایان لێ کردن ئەو قەزایە چۆڵ بکەن، خەڵکێکی زۆر ئاوارەی مووسڵ بوون، ئەمڕۆ چوونەتە سەر خەڵک و لێیان بووەتە شەڕ و، ١٥ تیرۆریست کوژراون."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە شەرگاتدا، خانووی ئەو ٤٢ ماڵەیان تەقاندووه‌تەوە، کە ئەو شارەیان بەجێ ھێشتووە.
ڕوونیشی کردەوە، ئەمڕۆ داعش ٢٩چەکداری خۆیان کە قاچ ودەستیان لەشەڕەکان لەدەستدابوو گوللەباران کردووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار