٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پڕۆژەیاسای بوودجە گەیشتە پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئابووری وه‌بەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، پڕۆژەیاسای بوودجە گەیشتووه‌تە پەرلەمان و پێشبینی دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە خوێندنەوەی یەکەمی لێ بکرێت.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی ئابووری و بەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیار بوو ڕۆژی یەکشەممە پڕۆژەیاسای بوودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی پشوو بووە، دوێنێ گەیشتە پەرلەمان، هەڵبەت هێشتا نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە."
(نەجیبە نەجیب) گوتیشی، پێشبینی دەکرێت رۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پڕۆژە یاسایە بکات.
پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٦برەکەی١٠٦ترلیۆن دینارە وبەشی ھەرێمی کوردستانیش ١٣ترلیۆن دینارە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار