هەڵمەتی پۆلیس و دژەتیرۆری تورکیا، بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش بەردەوامە

هەولێر-KDP.info- له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش له شاری كۆنیای توركیا، 30 كه‌س ده‌ستگیر كران.
تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگاكه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی شاره‌كه‌دا و له یه‌ك كاتدا، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێک ئه‌نجام دا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا 30 كه‌س ده‌ستگیر كران، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوان له نه‌خۆشخانه‌ی توێژینه‌وه و په‌روه‌رده‌ی كۆنا پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ ده‌كرێت، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كرێن.
هەر ئەمرۆ، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هەڵمەتێکی هەڵکوتانە سەر چەند شوێنێکی لە گەڕەکی سوڵتان بیلیی ئیستانبووڵیان ئەنجام دا، بەپێی زانیارییەکانی ئانادۆڵو، لەو کردەیەدا، گومانلێکراوێک لە سەر بانێکەوە کەوتووەتە خوارەوە و پاشان دەستگیر کراوە. یەکێکی دیکەیش لە تۆمەتباران ڕایکردووە، بەڵام هێشتا کردەی گەڕان و پشکنین بە دوای ئەندامانی داعشدا درێژی هەیە.
دوێنێ ئێوارەیش، لە هەڵمەتێکدا بۆ سەر گەڕەکێکی دیاربەکر، ٧ تیرۆریستی داعش لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ دژەتیرۆری تورکیادا، کوژران و ١٢ـیشیان دەستگیر کران؛ هاوکات ٢ پۆلیسی تورکیا کوژران و ٤ـی بریندار بوون.




