٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"وه‌به‌رهێنان و كارتی نیشتمانی دەخەنە ده‌نگدانەوە"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  به‌یانی په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌ و پڕۆژه‌یاسای وه‌به‌رهێنان و كارتی نیشتمانی ده‌خاتە دەنگدانەوە.

(د. بێریوان خەیلانی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەیانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا دەنگ لەسەر دوو پرۆژەی زۆر گرنگ دەدرێت. یەكێكیان یاسای وەبەرهێنانە، كە هەموار كراوە لەلایەن لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان و لیژنەی دارایی، پێك هاتووە لە 17 مادە و دەنگی لەسەر دەدرێت. هەروەها دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای كارتی نیشتمانی عێراقی دەدرێت كە لەلایەن لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لەگەڵ لیژنەی یاسای و لیژنەی خزمەتگوزارییەوە پێشكەش كراوە، ئەم پرۆژەیاسایەش 47 مادەیە. ئەم دوو پرۆژەیە خوێندنەوەی دووەمیان بۆكراوەو هیچ گفتووگۆیەكی تریان لەسەر ناكرێت تەنها دەنگیان لەسەر دەدرێت، بەڵام لە دانیشتنەكەی بەیانیدا ڕەنگە بابەتی تریش باس بكرێت."
(خەیلانی) ڕوونیشی كردەوە كە "كارتی نیشتمانی سوودێكی زۆری دەبێت بۆ هاووڵاتیان و، پێویست ناكات هاووڵاتیان لە كاتی سەردانیكردنی فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكوومەت كۆمەڵێك بەڵگەنامە لەگەڵ خۆیان ببەن، بەڵكو ئەم كارتە سەرجەم زانیاری و داتایەكی كەسی لەسەر زەخیرە دەكرێت و، كاری پێ دەكرێت."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار