پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2016 نه‌گه‌یشتووەته په‌رله‌مانی عێراق
__2015_10_26_h16m12s39__LB.jpg)
بەغدا-KDP.info- پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2016 نه‌گه‌یشتووەته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئا له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بگاته په‌رله‌مان.
ئەندامی كورد له لیژنه‌ی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند: "تا ئیستا پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2016ـی عێراقی فیدراڵ نه‌گه‌یشتووەته سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانەوە په‌سه‌ند كرا."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی:" چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین سبه‌ی یاخود دووسبه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بگاته ده‌ست سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و، دوایی ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌كه‌مان ده‌كرێت تاوه‌كو ئاماده بكرێت بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان."
جێ ی ئاماژه‌یه پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2016 عێراق به 113 ترلیۆن دینار دیاری كراوه و كورتهێنان تێدا نزیكه‌ی 23 ترلیۆن دیناره و له 18-10-2015 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ په‌سه‌ند كرا.
نەشوان بەرزنجی




