كام له سه‌ركرده‌كانی توركیا پاڵه‌وانی شاشه بوون

توركیا-KDP.info- له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا هه‌ر چوار سه‌رۆكی پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی توركیا به مه‌به‌ستی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن له رێگه‌ی دیمانه‌كردن بۆ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان سه‌رنجی خه‌ڵكیان بۆ لای خۆیان راكێشاوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرترین جار له ته‌له‌ڤزیۆندا ده‌ركه‌وتوه سه‌رۆكی ئاكه‌په (ئه‌حمه‌د داودئۆغلو) بوه و ئه‌وه‌ی كه‌مترین جاریش له ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه ده‌ركه‌وتوه هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) بوه.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی میدیاكانی توركیا ئه‌نجامیان داوه، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا سه‌رۆكی ئاكه‌په (داود ئۆغلو) 61 جار دیمانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌نجامداوه و، له‌و ژماره‌یشدا به‌رده‌وام باسی له به‌رنامه‌ی پارته‌كه‌ی كردوه و، به خه‌ڵكی گوتوه ده‌نگم پێ بده‌ن تا به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنین. واته سه‌ره‌كیترین گوته‌ی بۆ ده‌نگده‌رانی تورك ئه‌وه‌بوه كه به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنن.
سه‌رۆكی جه‌هه‌په (كه‌مال كلیچدارئۆغلو) تاوه‌كو ئێستا له 7 كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی دیمانه‌ی ئه‌نجامداوه و باسی له به‌رنامه‌ی پارته‌كه‌ی كردوه. زۆرجارانیش ره‌خنه‌ی گرتوه به‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان زۆر به پیلییه‌وه ناچن كاتێك قسه بۆ خه‌ڵك ده‌كات. له هه‌مان كاتدا بۆ دیمانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌ستی به رووی هیچ ته‌له‌ڤزیۆنێكدا نه‌ناوه و، به‌ڵام ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان وه‌كو پێویست دیمانه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كردوه. دوا دیمانه‌یشی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكسی توركی بوو كه دوێنی ئه‌نجامی دا.
سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌یش (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) له ماوه‌ی یه‌ك مانگی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردندا 5 جار دیمانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌نجامداوه و، له هه‌موو دیمانه‌كانیشدا دوپاتی كردوه‌ته‌وه كه پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو به‌سه‌ر حكوومه‌تی توركیادا تێپه‌ڕی و، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات یه‌كه‌م كاریان نه‌هێشتنی پرسی قۆناغی چاره‌سه‌رییه. واته زۆرترین تیشكی خستوه‌ته سه‌ر پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری.
به‌ڵام هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) تاوه‌كو ئێستا یه‌ك جار دیمانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌نجامداوه، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (هه‌به‌ر تورك). هۆكاری كه‌م ده‌ركه‌وتنیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نكه‌را به‌ڵێنی دا دیمانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌م بكات و میتینگیش كه‌م بكات، چونكه به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و گیانی خه‌ڵك له ده‌نگ گرگتره و، ئه‌وان له پرسه‌ن بۆیه میتینگ و دیمانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئێستادا هیچ مانایه‌كی نییه.
كارزان گلی




