٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش داوای چۆڵكردنی شەرگات دەكات.. 7 ئەفسەر و پلەداریشیان گولـلەباران كردن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ ئاشكرای دەكات، تیرۆریستانی داعش داوایان لە خەڵكی شەرگات كردووە شارەكە چۆڵ بكەن و 7 ئەفسەر و پلەداری سوپای پێشووی عێراقیشیان گوللـەباران كردووە، هەروەها لە ئەنجامی شەڕی نێوانیشیاندا ژمارەیەك تیرۆریست كوژران.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "‌تیرۆریستانی داعش داوایان لە خەڵكی شەرگات لە رۆژئاوای مووسڵ كردووە شارەكە چۆڵ بكەن، بۆیە بە سەدان ماڵ ئاوارەی مووسڵ بوون".

(مەموزینی) گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش (7) ئەفسەر و پلەداری پێشووی سوپای عێراقیان گولـلەباران كردووە، هەروەها لە مووسڵ جەدیدەیش لە رۆژئاوای ئەو شارە، دوو گرووپی داعش بە ناوەكانی (گرووپی نەقشبەندیی عێززەت دووری) و (ئەبوعومەرچیچانی) بووەتە شەڕیان و پێنج  تیرۆریست لە هەردوولا كوژران"‌.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار