٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ بوودجە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەندامانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا و سبەی سێشەممەیش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی 2016ـی عێراق دەكەن.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پڕۆژەیاسای بوودجەی 2016 لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند كراوە و رەوانەی پەرلەمان كراوە، ئێمەیش وەك ئەندامانی كورد ئەمڕۆ دەگەڕێینەوە بەغدا و بەیانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانە و پێشبینی دەكرێت هەر سبەینێیش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجە بكرێت، چونكە دەمانەوێت هەرچی زووە بوودجەی 2016 پەسەند بكەین".

گوتیشی: "پشكی 17% لە بوودجەی گشتیی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كراوە، بۆ ئەو مەبەستەیش بڕیارە شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كۆ ببێتەوە".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار