٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەشدی‌شەعبی لە خورماتوو دا 80 کەسیان ڕفاندووه‌

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو -KDP.info-  بەڕێوبەری ئاساییشی خورماتوو دەڵێ، حەشدی‌شەعبی دەستی بەسەر خورماتوودا گرتووە و ھەرکارێکی بیەوێت دەیکات؛ تا ئێستا 80 هاووڵاتییشیان ڕفاندووه‌.

(فارووق ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حەشدی‌شەعبی تا ئێستا ٨٠ ھاووڵاتی سوننەمەزەبیان ڕفاندووە و، چاره‌نووسیشیان دیار نییه‌."
(ئەحمەد) ڕوونیشی کردەوە، حەشدی‌شەعبی ھێزێکی زۆریان ھەیە و دەستیان بەسەر خورماتوودا گرتووە؛ هەر خەریکی کوشتن و ڕفاندنن؛ خورماتوو ئەوە نەبێ قایمقامەکەی کوردە، هیچی بە دەست کوردەوە نییە و، حەشدی‌شەعبی داگیری کردووە."

گوتیشی، داوامان کرد فەوجێکی کورد دروست بکرێت بۆ ناو شار، چونکە پێشمەرگە دەرەوەی شار دەپارێزێت و حەشدی‌شەعبیش ده‌ڵێن به‌شه‌ڕ نه‌بێ خورماتوو چۆڵ ناكه‌ین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار