داوودئۆغڵو: "له‌ڕێی خوا موحتاجی كلیچدارئۆغلو و باخچه‌لیم مه‌كه‌ن"

ئیستانووڵ-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له چوارچێوه‌ی پرۆپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردندا، سه‌ردانی شاری ئیزمیری كرد و، له‌وێدا داوای له خه‌ڵك كرد ده‌نگی پێ بده‌ن و ئاكه‌په به ته‌نیا حكوومه‌ت پێك بهێنێت، چونكه پارتییه‌كه‌ی خۆی به تاكه پارتی زانی بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی شاره‌كانی توركیا بارانێكی زۆر ده‌باری و كه‌ش و هه‌وایش بۆ ئه‌وه له‌بار نه‌بوو تا به فڕۆكه گه‌شت بكه‌یت، بۆیه (داوودئۆغڵو) به رێگه‌ی وشكانی سه‌ردانی ئیزمیری كرد و له‌ناو مه‌یدانی ئه‌و شاره، قسه‌ی بۆ لایه‌نگرانی كرد.
(داوودئۆغڵو) گوتی: "داواتان لێ ده‌كه‌م ده‌نگ به ئاكه‌په بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێك بهێنێت. له‌ڕێی خوا وام لێ مه‌كه‌ن دووباره بكه‌ومه‌وه گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ (باخچه‌لی و كلیچدارئۆغڵو) بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی، موحتاجی ده‌ستی ئه‌وانم مه‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك ده‌نگ بده‌ن كه ئاكه‌په به ته‌نیا حكوومه‌ت پێك بهێنێت، چونكه به ته‌نیا زیاتر خزمه‌تی ئێوه ده‌كه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌یش كرد، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یگوتووه سه‌رده‌می سه‌یاره سپییه‌كه دێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌نگ به ئاكه‌په نه‌ده‌ن، به‌ڵكو مه‌به‌ستی بووه بڵێت ئیدی توركیا ئه‌و رۆژانه‌ی تێپه‌ڕاند و هه‌رگیز نایه‌ته‌وه و، خه‌ڵك به ئارامی ده‌ژین.
كارزان گلی




