لیژنەی دارایی: خشتەی نوێی مووچه شكست دێنێ

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەستەمە خشتەی نوێی مووچە تێپبەڕێندرێت، چونکە دادپهروهرانه نییە و ناڕەزایەتییەکی زۆری لێ دروست بووە.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (حاکم سەرحان ئەحمەد) بە ماڵَپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "خشتەی نوێی مووچە کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانهوه دەرکراوە، کە مووچەی پلەباڵاکان کەم بکرێتەوە و مووچەی پلە نزمەکان زیاد بکرێت، تاوەکو ئێستا نەگەیشتووهتە پەرلەمان بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکەین، بەڵام ھێشتا نەھاتوو ناڕەزایەتیی زۆری لێ دروست بووە، چونکە دادپهروهرانه نییە.''
(سەرحان ئەحمەد) گوتیشی، نادادیی زۆر لەو خشتەیەدا ھەیە، چونکە ناکرێت کەسێک خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت و مووچەکەی وەکو کەسێک بێت کە ھیچ بڕوانامەیەکی نییە، بۆیە بڕوا ناکەم ئەو خشتەیە تێبپەڕێندرێت و شکست دەھێنێت، لەبەر ئەوەی ئەمە چاکسازی نییە.
لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنجوومەنی وەزیران عێراق خشتەی نوێی مووچەی پەسەند کرد، بەپێی ئەو خشتەیە ئەو کەسەی مووچەکەی لە ملیۆنێک زیاتر بێت، کەم دەکرێتەوە و لەبەرامبەردا ئەوانەی مووچەیان کەمە زیاد دەکرێت، ئەمەش بووە ھۆی نارەزایەتیی ئەوانەی مووچەیان زۆرە و خۆپیشاندانیشیان لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دا.
بڵند ئیبراھیم




