حەشدی شەعبی سوننەکانی خورماتوو دهگرێ و خانووەکانیشیان دەسووتێنێت

خورماتوو-KDP.info- پێش دوو ڕۆژ تەقینەوەیەک لە شوێنی ئامادەکاری بۆ مەراسیمی عاشورا ئەنجام درا و ھاووڵاتیەک كوژرا و20ی دیکەش بریندار بوون، حەشدی شەعبییش وهك پهرجهكردارێك، نزیکەی 200ھاووڵاتی سوننهی دەستگیر کردوون و چهندان خانوویشی لێ سوتاندوون.
بەرێوبەری ئاسایشی خورماتوو (فارووق ئەحمەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، دوای تەقینەوەکەی شوێنی ئامادەکاری مەراسمی عاشورای شیعەکان، حەشدی شەعبی دەستی بە رەشبگیری سوننەکان کردووە و نزیکەی 200ھاووڵاتی لێ دەستگیر كردوون، بەڵام شەوی رابردوو بەشێکی ئازادکردن.
(فارووق ئەحمەد) گوتیشی، جگە لە دەستگیرکردنی سوننهكان، لەئێستادا دۆخی ھەردوو گەڕەکی تین و سەربازیی سوننهنشین خراپه و، چەندین خانووی ھاووڵاتیان لەلایەن حەشدی شەعبییهوه سوتێندران.
سەبارەت بە دۆخی کورد لەو شارە بەرێوبەری ئاسایشی خورماتوو گوتی، دۆخی کورد باشە و رێگەمان نەداوە ھیچ کێشەیەکیان بۆ دروست بکرێت.
پێش دوو شەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب، كه خۆکوژێك لێی دهخوڕی لەنێو شوێنی ئامادەکاری بۆ مەراسیمی عاشورا خۆی تەقاندەوە، بەوھۆیەوە ھاووڵاتیەکی کورد بووه قوربانی و 29 كهسی دیکەش بریندار بوون.
بڵند ئیبراھیم




