٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

به‌ وێنه‌؛ بزانه‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رقاڵی چییه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی تورکیا (ئەحمەد داوودئۆغلو) لە چوارچێوەی پڕۆپاگندەی هەڵبژاردندا، شار بە شاری توركیا دەگەڕێت و، جگە لەوەی لە مەیدانی شاردا قسەیان بۆ دەکات، لە هەمان کاتدا دەچێتە ناو خەڵک و وەک سەرۆکێکی خاکی خۆی نیشان دەدات.


سەرۆکوەزیرانی تورکیا (ئەحمەد داوودئۆغلو) هەندێک جار دەچێتە شوێنی سەوزەفرۆش و سەوزە دەفڕۆشێت، هەندێ جاریش لەگەڵ منداڵدا یاریی تایکواندۆ دەکات و جاری وایش هه‌یه‌ ده‌چێته‌ دوكانی پینه‌دۆزه‌كان بۆ ماوەیەک پێڵاوی هاووڵاتیان پینە دەکات. ئەمەیش تا ئاستێکی زۆر بۆ هاووڵاتیانی تورکیا جێگەی دڵخۆشییە، چونکە پێشتر بە هیچ شێوەیەک سەرۆکەکان ئەم کردەوانەی (داوودئۆغلو)یان نەکردووە.


سەرۆککۆماری تورکیا (رەجەب تەییب ئەردۆگان) راسته‌ کەسایەتییەکی خۆشەویستە لەلای خەڵکی تورکیاوه‌، خاوەن جەماوەرێکی زۆریشه‌، بەڵام هیچ کاتێک لە پڕۆپاگندەی هەڵبژاردندا وەک داودئۆغلو نەچووەتە نێو خەڵک و خۆی لە شوێنی کرێکاراندا دانەناوە. بۆیە ئەم کردەوانەی داودئۆغلو بەردەوام بووه‌ته‌ مانشێتی رۆژنامەکانی تورکیا.


جگە لە (داوودئۆغڵو) هاوسەرۆکی هەدەپە (فیگەن یوکسەکداغ)ـیش لە شارە کوردییەکاندا کرێکاران بەسەر دەکاتەوە و، بۆ خۆیشی بۆ ماوەیەک خۆی دەخاتە شوێنی کرێکارەکان، بۆ نموونە لە حەفتەی رابرد لە جێگەی جووتیارێک خەیاری لێ دەکردەوە، بێگومان ئەو کردارەی ئەویش لە چاوی مێدیا بە دوور نەبوو و بە بایه‌خه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانرا.


کارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار