په‌رچه‌كردارى پارتی، یاسایى بوو

عوسمان عه‌لى وه‌یسى
باسكردن له په‌رچه‌كردارى پارتى به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، وه‌ك كارێك نه‌ك باس و خواسی كه‌سه‌كان، له چوارچێوه‌یه‌كى یاسایى شه‌ن و كه‌و ده‌كه‌ین، نه چه‌مكیش داده‌تاشین و نه پاساو دێنینه‌وه و نه به دواى نوخته و سه‌رگوڵدا ده‌گه‌رێین.
به داخه‌وه بڵێم، له كوردستان باسكردن له ده‌ستوور و یاسایش به‌حزبى كراوه، هه‌موومان قوتابیى یاساین، كه‌چى گه‌ره و بچووك ده‌م له یاسا ده‌كوتن و، به ته‌ماشاكردنێكى رووكه‌شى ساده بۆ حه‌رفییه‌تى دێڕى یاسایه‌ك له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ر، حوكم ده‌درێت.
تا ئه‌و شوێنه‌ى من ده‌زانم، پسپۆڕى تایبه‌ت و به‌رچاومان له فه‌لسه‌فه‌ى قانوون نییه، ئێمه‌ش له‌م بواره‌دا ته‌نها هه‌وادارین، ئه‌م باسه كورته له‌و جیهانه پان و پۆڕه‌دایه، بۆیه له‌وانه‌یه لاى هه‌ندێك، زۆر مه‌قبوول و زانستى بێت و، كه‌سانیش ئێكسى پێشكه‌ش بكه‌ن، با ببینین!
له به‌ره‌به‌یانى باسكرانى یاساى دانراو (قانوونى وه‌زعی ) باس له یاساى سرووشتى كراوه، سه‌رچاوه‌ى یاساى وه‌زعی، به پله‌ى یه‌كه‌م ده‌بێ عه‌قڵى كوللى بێت كه خۆى له یاساى سرووشتیدا ده‌بینێته‌وه.
سه‌رچاوه‌ى شۆڕشه‌كانى مێژووى جیهان بۆ هێنانه‌دى مافه‌كانى مرۆڤ له به‌ریتانیا ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و، دواتر له‌دایكبوونى یاساى مرۆڤى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌رچاوه‌ى ده‌ق و ئیلهامه‌كانى له یاساى سرووشتییه‌وه‌یه.
له لایه‌كى تر، پێشكه‌وتن یان ره‌وتى به‌ره‌وپێشچوونى مێژووى ده‌وریى ده‌ستووریمان هه‌یه، واته هه‌ر ده‌ستووره زاده‌ى زه‌مانى خۆیه‌تى، لێره‌شدا مه‌نهه‌جى عه‌قڵى له‌گه‌ڵ مه‌نهه‌جی واقیعی مێژوویى یه‌ك ده‌گرنه‌وه، واته باس و خواسی حوكومڕانى، زاده‌ى عه‌قڵانیه‌ت و واقیعیه‌تى خۆیه‌تى، هه‌ردووكیان یه‌كانگیرن و هیگڵ گوته‌نى، ئه‌وه‌ى عه‌قڵانى بوو، واقعیشه، به پێچه‌وانه‌كه‌شیه‌وه.
یاساى سرووشتى له سرووشتى عه‌قڵى و كۆمه‌ڵایه‌تیى مرۆڤه‌كان له‌دایك ده‌بێت، له سه‌رووى یاساى دانراوه‌وه‌یه، پانتاییى مێژوو ژماره‌ى ئه‌و بیرمه‌ند و هزرڤانانه‌ى له مێژوودا ئه‌م باسه‌یان شه‌نوكه‌و كردووه بێشومارن، زۆر زیاتر و كاراتر بوون له هه‌مبه‌ر ئه‌وانه‌ى كه ئه‌وله‌ویه‌تیان ته‌نها بۆ یاساى دانراوى ده‌ستى مرۆڤ دانا.
یاساى سرووشتى، سه‌رچاوه‌ى دادپه‌روه‌رى و عه‌قڵانیه‌ت و شكۆمه‌ندیی مرۆڤه‌كانه، هه‌ر بۆیه یاساى سرووشتى، سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كیى یاساى نێوده‌وڵه‌تى و یاساى ناوخۆیشه، له رووى تیۆرییه‌وه نه‌ته‌وه‌كان و گه‌لان و خه‌ڵك، له‌هه‌ر شوێن و زه‌مانێك بن، پێیه‌وه پابه‌ندن، حوكمه‌كانیش یه‌كه له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت، هه‌ر بۆیه ده‌گوترێت هه‌ر یاسایه‌ك و ده‌ستوورێك پێچه‌وانه‌ى یاساى سرووشتى بێت، شایسته‌ى ئه‌وه نییه پێى بگوترێت یاسا.
له عێراقیشدا، بۆ حوكمدان سه‌رچاوه‌یه‌كى یاسایه، واته كاتێ قازى حوكم ده‌كات، ده‌بێ ئاگاى له قانوونى سرووشتى بێت، به داخه‌وه ئه‌مه‌ش له جیهانى سێ و له كوردستانیش كه‌ماسیى گه‌وره‌ى هه‌یه.
هاووڵاتى له‌ژێر رۆشنایى و ركێفى یاساى سرووشتیدا ئه‌وه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و هه‌ر كیانێكى سیاسى فه‌رز ده‌كات، كه ددان به مافى هاووڵاتیانیدا بنێت و، شكۆمه‌ندی و ئاشتى و ته‌ناهییان بپارێزێت. هیچ ده‌وڵه‌ت و حكومڕانیێكیش ناتوانێ بمێنێته‌وه و به‌رگرى له‌و كیانه مه‌عنه‌وییه و دامه‌زراوه گشتییه‌كان نه‌كات، كه پاراستن و گه‌ره‌نتیكردنى ماهیه‌تى پاراستنى كیانى ئاشتیانه و هێمنى و سه‌قامگیرى و كیانى تاكه‌كان و دواجار ژیانیانه.
جۆرج بێردۆ، ده‌وڵه‌ت وه‌ك كیانێكى موجه‌ڕڕه‌د ده‌بینێ، دامه‌زراوه‌یه‌كه له سه‌رووى ئه‌و كه‌سانه‌ى حوكمى تێدا ده‌كه‌ن، فه‌رمانڕانه‌كان ته‌نها وه‌كیلن، كاتێ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه رووبه‌ڕووى به‌لاڕێدابردن ده‌بێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و كیانه به‌رگرى له خۆى بكات، كاتێ مه‌سارى كارى دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى پاشاگه‌ردانیی شه‌رعیه‌تى هاونیشتمانى و به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى خۆى فه‌رز ده‌كات به سه‌ر مه‌شروعیه‌تى یاساى دانراو.
كاتێ جیهان ده‌ڵێت، عه‌قڵمه‌ندانى هه‌موو هێز و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیى سیاسى ده‌ڵێن، كاتێ به‌رزترین دامه‌زراوه‌ى ته‌نزیمى ده‌ولى ده‌ڵێت: ده‌بێ په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مه بكات، به‌ڵام ره‌وتێك له ڕوو ده‌وه‌ستێت و یاخى ده‌بێت و، پلانى له باربردن پیاده ده‌كات، ده‌بێ چ مانایه‌ك بۆ ره‌وایی قانوونیبوونى ئه‌و لایه‌نه له فه‌رمانڕانیدا هه‌بێت، هه‌ر بۆیه قانوونى سرووشتى ده‌ڵێت: ئه‌و قانوونه كه شه‌رعیه‌تى ئه‌وانى پێ وه‌رگیراوه، به‌ركه‌نار ده‌خرێت و به لاوه ده‌نرێت و، یاساى شه‌رعیه‌تى گشتپارێزى و كیانپارێزى و نیشتمانپارێزى و هاونیشتمانپارێزى، ره‌وایی و مه‌شروعیه‌ت وه‌رده‌گرێت.
كه‌واته كه ده‌گوترێت، كیانى سیاسى، ده‌سه‌ڵات و شه‌رعییه‌تى له هاووڵاتى وه‌رگرتبێت و، موڵكى هه‌مووان بێت، هه‌ر ئه‌و كیانه‌ش هێزى پێویستى هه‌یه و ده‌بێ بۆ پاراستنى كیانى خۆى و مانه‌وه‌ى و پاراستنى سه‌قامگیرى و ژیانى خه‌لك، له كاتى پێویستدا به‌كارى بێنێ.
كاتێ هێزى ده‌ولًَه‌ت، هێزى ئاشتیپارێزى، به ئاراسته‌یه‌كى دروستى به‌رپرسانه ئاراسته ده‌كرێت، ئه‌مه به‌كارهێنانى هێزى هه‌موو كۆمه‌ڵگایه له‌پێناو كۆمه‌ڵگا. به‌رپرسی سیاسییش كاتێ ئه‌و هێزه به‌كاردێنێ، سه‌رچاوه‌ى ره‌وایه‌تى له كوێ دێنێ؟ له‌و ده‌سه‌ڵاته رێپێدراوه‌ى دێنێ، كه له لاى خه‌لك و یاسا پێى دراوه.
به‌م شێوه‌یه، ده‌وڵه‌ت، كیانى سیاسى، حكومڕانێتى، هه‌روه‌ها یاسایش، پابه‌ند و ملكه‌چى یاساى سرووشتى گشتى ده‌بێت، ئه‌و یاسایه‌ى كه له سه‌رووى ئه‌و یاسایه‌وه‌یه كه مرۆڤه‌كان له له‌حزه‌یه‌كى هه‌نووكه‌یی له به‌رچاویانه و بۆ خۆیان داناوه و، شه‌رعیه‌تیان به هۆیه‌وه بۆخۆیان پێ وه‌رگرتووه.
كاتێ ده‌سه‌ڵاتى به‌رپرسی ئه‌وه ده‌بینێ كه داڕمانێكى ئه‌خلاقى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى، خه‌ریكه به‌رۆكى كۆمه‌ڵگا ده‌گرێت، گێره‌شێوێنى و پشێوى و ئاڵۆزى ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌منى ژیان و گوزه‌ران و ئابوورى و ئاشته‌واییی كۆمه‌ڵایه‌تى له مه‌ترسیدایه، یاساى سرووشتى خۆى فه‌رز ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر یاساى دانراوى كاتى و، سه‌روه‌رى بۆ ده‌وڵه‌ت و شكۆى هاووڵاتى و ته‌ندروستیی چین و توێژه‌كان، یان به‌قه‌ولی رۆژهه‌ڵات، كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك ده‌هێنێته دى.
ئه‌م باس و خواسه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به هۆبز و حاكمی ره‌ها و دیكتاتۆرى عادل و ئه‌م شتانه‌وه نییه، باسه‌كه له ره‌هه‌ندێكى گشتیى چاكه‌كارییه‌وه به‌سه‌ر كار و ئه‌كتێكى هه‌نوكه‌یى خۆى فه‌رز ده‌كات، ئالێره‌دا پرینسیپه‌كانى یاساى سرووشتى، ته‌نانه‌ت له دادگاى پارێزه‌رى داد و دادپه‌روه‌رییش په‌ناى بۆ ده‌برێت، تا به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى و سه‌لامه‌تیى گشتى و ئاشته‌واییى گشتى و كیانى گشتى بپارێزێ.
له كاتى پێویستدا، سیستمى حوكم و ئه‌ركى فه‌رمانڕانى، ده‌بێ وه‌زیفه سیاسییه - یاساییه‌كانى به‌رجه‌سته بكات و، ده‌ست بگرێ به یاساى سرووشتى و سه‌پاندنى چه‌مكى پاراستنى كۆمه‌ڵگا و ئاشته‌وایى و ره‌تكردنه‌وه‌ى شه‌ڕانگێزى و به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپخوازى، هه‌تا ئه‌و گرووپه یان كه‌سێك و چه‌ند كه‌سه به ناوى شه‌رعیه‌تى یاساى دانراویش شه‌رعییه‌تیان وه‌رگرتبێت.
ئه‌و بیرۆكه یاساییه گشتییه (الفكره القانونیه السائده فی المجتمع)ى كه له كوردستان هه‌یه، له ئاستى گشتیدا، ئه‌و توندوتیژییه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه له ده‌ڤه‌رى سلێمانى روویدا، هه‌ر بۆیه پێشوازى له باڵاهه‌ستى و باڵاده‌ستى یاساى سرووشتى ده‌كات، كه رێگه نه‌دات یاساى دانراوى هه‌نوكه‌یی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانى كۆمه‌ڵگا و شه‌ڕى گرووپ گرووپ، كه شه‌ڕێكى سیاسیى نابه‌رپرسانه‌یه و، جگه له وه‌یشوومه و نه‌هامه‌تى، هیچ به‌ره‌نجامێكى نابێت.
وێڕاى بوونى ئه‌وه‌ى كه ده‌وڵه‌ت یان كیانى سیاسیى كوردستانى له شه‌ڕدایه، له كوردستان شه‌ڕێكى جیهانى به‌ڕێوه ده‌چێت و، ده‌كرێ بگوترێ پێكدادانى ئایینى و شارستانى له یه‌كێك له وێستگه هه‌ره هه‌ستیاره‌كانى خۆیدایه، هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌ت له چوارچێوه‌ى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیدا ئازاد ده‌بێت له گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى گونجاو بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى ئاشتى و سه‌قامگیرى، له هه‌مان كاتدا، باڵاده‌ستیى یاساى سرووشى به‌سه‌ر یاساى هه‌نوكه‌یى و دانراودا، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه كار و په‌رچه‌كرداره‌كانى ده‌سه‌ڵات بۆ را‌گرتن و پاراستنى جومگه‌كانى ژیانى گشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى به ئه‌ركى یاسایى له قه‌ڵه‌م بدرێت و، حه‌رفیه‌تى ده‌قێكى ده‌ستوورى، یان یاسایى رێگه‌ى لێ ناگرێت، چونكه ژیانى گشتى و ئه‌منى گشتى له سه‌رووى ده‌قێكى نووسراودایه كه ئه‌و ده‌قه رێگر بێت له‌به‌رده‌م هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتى.
له ئێستادا، رووپێوێك بكه، ئامارێك وه‌ربگره، راپرسیێك بكه، نه‌ك له هه‌ولێر و دهۆك، بگره له كه‌ركووك و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و له تاراوگه‌ش، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى یه‌ك ده‌بێ، به‌ڵێ، بۆ كار و په‌رچه‌كردارێك كه یاساى سرووشتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى به دى دێنێت.




