"داعش نه‌یهێشت مه‌ڕاسیمی عاشوورا له‌مووسڵ بكرێ"

مووسڵ-KDP.info- ئه‌مڕۆ داعش نه‌یهێشت هیچ بۆنه‌یه‌كی عاشوورا له‌مووسڵ و ناوچه‌كانی دی به‌ڕێوه‌بچێ؛ هاوكات 148 بێوه‌ژنیشی دا به تیرۆریستان.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: ئه‌مڕۆ داعش نه‌یهێشت هیچ بۆنه‌یه‌كی یادی عاشوورا له‌مووسڵ و ناوچه ژێرده‌سته‌كانی داعش به‌ڕێوه‌بچێت و رێگری له شیعه‌كان كرد؛ هاوكات داعش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی تیرۆریستانی 148 بێوه‌ژنی دا به تیرۆریستان.
مه‌موزینی ده‌یشڵێ، له‌گه‌ڕه‌كی وادی حه‌جه‌ر له‌رۆژئاوای شارى مووسڵدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بومبێكه‌وه پێنج تیرۆریستى داعش كوژران و، له‌سنووری باشیكیش مینێك له‌نێو خانوویه‌كدا به داعشان ته‌قیه‌وه و له‌ئاكامدا سێ تیرۆریست كوژران.
نه‌شوان به‌رزنجى




