٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری دارایی و بەرپرسی دادگای شەرعیی داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگای مووسڵ هەریەكە لە وەزیری دارایی و بەرپرسی دادگای شەرعیی داعش لە مووسڵ كوژران.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەمووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە نزیك مووسڵ مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كرد و، بەو هۆیەوە وەزیری دارایی و شەش لە پاسەوانەكانی كوژران.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ چەند چەكدارێكی نەناسراو لە گەڕەكی فەیسەڵییە لەلای چەپی مووسڵ، تەقەیان لە بەرپرسی دادگای شەرعیی داعش كرد و دەستبەجێ كوژرا.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار