ئه‌و 85 داعشه‌ی پێشمه‌رگه كوشتبوونی، داعش هەموویانی خستبوویە یەک گۆڕەوە

مووسڵ -KDP.info- تیرۆریستانى داعش له مووسڵ سێ گه‌نجیان گولله‌باران كرد و، خانه‌واده‌ى 115 چه‌كدارى خۆشیان ده‌ستگیر كرد؛ له ناوچه‌ى شه‌لالاتیشدا چەند ته‌رمێکى خۆیانیان له گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵدا شارده‌وه.
(سه‌عید مه‌موزینى) بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانى داعش ئه‌مڕۆ له مووسڵ دایك و باوك و خزمه‌كانی 115 چه‌كدارانی خۆیانیان ده‌سگیر کرد، ئاخر داوای بەشیان ده‌كرد له شارى مووسڵدا؛ سێ گه‌نجیش له‌سه‌ر وێنه‌گرتن لە ناوشاری مووسڵ به مۆبایل گولله‌باران كران".
(مه‌موزینى) دەیشڵێت: "ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی شه‌لالات له رۆژهه‌ڵاتی شارى مووسڵدا داعش ته‌رمی 85 تیرۆریستى خۆیانیان له گۆڕیكی به‌كۆمەڵدا ناشت؛ كه گشتیان به ده‌ستی پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كوژرابوون."
نه‌شوان به‌رزنجى




