مۆسكۆ.. دیار نییە کە پاشەڕۆژی ئه‌سه‌د خراوەتە بەر باسەوە یان نا

مۆسكۆ-KDP.info- گوته‌بێژی راگه‌یاندنی کۆشکی كرێملین (دیمیتری پێسكۆڤ) رایگه‌یاند، دوێنێ ئێوارە، سه‌رۆكی سووریا (به‌شار ئه‌سه‌د) گه‌یشتووەته مۆسكۆ و له‌باره‌ی دواپێشهاته‌كانی سووریاوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا (ڤلادیمیر پوتین)ـدا كۆ بووەته‌وه.
مێدیاكانی ڕووسیا لەسەر زاری (دیمیتری پێسكۆڤ)ـەوە بڵاویان کردووەتەوە، کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی رووسیا به‌شدارییان كردووه و، تێدا باس له هێرشه‌كانی رووسیا له سووریا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كراوه.
گوته‌بێژی راگه‌یاندنی کۆشکی كرێملین هەروەها رایگه‌یاندووه، (ڤلادیمیر پوتین) له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زانیاریی وردی له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی دواپێشهاته‌كانی سووریا وه‌رگرتووه.
به‌ڵام گوته‌بێژه‌كه‌ی كرێملین، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌دایه‌وه كه پاشەڕۆژی (ئه‌سه‌د) له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس كراوه یان نا.
هه‌روه‌ها زانیاریشی نه‌داوە کە داخۆ، (ئه‌سه‌د) مۆسكۆی جێ هێشتووه یان نا.




