180پله بایداوه‌ته‌وه.. داوا ده‌كات كورد به زمانی خۆیان بخوێنن

جه‌زیره-KDP.info- سه‌رۆكی پارتیی سه‌عاده‌تی توركیا (موسته‌فا كه‌ماله‌ك)، به سه‌ردانێكی فه‌رمی چووه شارۆچكه‌ی (جه‌زیره) و، له‌وێ داوای ده‌نگی له هاووڵاتیانی ئه‌و شاره كرد. به گوته‌ی خۆیشی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه زۆر توڕه و دڵبریندارن.
(كه‌ماله‌ك) له كاتێ چووه جه‌زیره، سه‌ردانی ئه‌و خانه‌وادانه‌یشی كرد كه له كاتی قه‌ده‌غه‌كردنی 8 رۆژ هاتوچۆ له‌و شارۆچكه‌یه‌دا، 20 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و، له نزیكه‌وه گوێی لێ گرتن و داوای ده‌نگیشی لێ كردن.
ئه‌و له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 'سی ئێن ئێن تورك' گوتی، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه زۆر دڵشكاون و خۆزگه به سه‌رده‌می نه‌وه‌ته‌كان ده‌خوازن. چونكه له نه‌وه‌ته‌كاندا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و شێوه‌یه شه‌هیدیان نه‌داوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا داوای له حكوومه‌تی توركیا كرد، كه رێگه بدات ئه‌وان به زمانی دایك(زمانی كوردی) بخوێنن و گوتیشی: "خوێندن به زمانی كوردی وه‌كو شیری دایكیان لێیان حه‌ڵاڵه".
ئه‌و ده‌ڵێ: "كاتێك گه‌ریلایه‌ك ده‌كوژرێت، نابێت حكوومه‌ت بڵێت تیرۆریستێكمان كوشت، چونكه ئه‌و گه‌ریلایه باوكی و دایك و خوشك و پوری هه‌یه و، ئه‌وانیش هه‌مووی ده‌بنه دوژمنی توركیا. پێویست ناكات ئه‌وان له خۆمان توڕه بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ین".
سه‌رۆكی پارتیی سه‌عاده‌ت پێی وایه، ئه‌وان ده‌توانن كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن و، پێویست ناكات باس له پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
شیاوی بیر خستنه‌وه‌یه، ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) له ساڵی 2013 به سه‌ردانێكی فه‌رمی چووه ئامه‌د و، له لایه‌ن سه‌رۆككۆماری ئێستای توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)ـه‌وه پێشوازی لێ كرا، (موسته‌فا كه‌ماله‌ك) له‌سه‌ر كه‌ناڵی (بوگون)ـی توركیاوه به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌كرد، توركیا هه‌ڵه ده‌كات (بارزانی) داوه‌ت كردووه، چونكه ئه‌و مه‌به‌ستیه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بكات و به‌رده‌وامیش هه‌وڵی یه‌كگرتنی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی داوه. هه‌روه‌ها هاتنیشی بۆ توركیا مه‌به‌ستێكی له پشته، ئه‌ویش توركیا دابه‌ش بكات و كوردستانی گه‌وره دروست بكات.
ئه‌وكات (كه‌ماله‌ك) زۆر توند بوو به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی كورد، به‌ڵام ئێستا گۆڕانێكی زۆری تێدا به‌دی ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورده و، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پێویسته كورده‌كان به زمانی دایك بخوێنن و رێگه‌یان لێ نه‌گیرێت.
كارزان گلی




