والییهكی دیكهی داعش كوژرا

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ والی داعش لە ناوچەی سادە و بەعوێزە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵا کە بەڕەگەز کوردە کوژران.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە ناوچەی سادە و بەعوێزە وشەلالات بۆردوومان کرد، بەو ھۆیەوە والی داعش لەسادە و بەعوێزە بەناوی (حەسەن عەلی جاسم) کوژرا.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ چەکداری کەتیبەکانی مووسڵ لەناوچەی سادە و بەعوێزە سەرکردەیەکێ باڵای داعش کە بەرپرسی لەسێدارەدانی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی مووسڵ بووە بەناوی (بۆزان حەسەن حەمۆ) کە بەرەگەز کوردە و ناسنامەی سوریایی ھەیە كوشتوویانه.
بڵند ئیبراھیم




