٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ناوی كوردیی قەدەغە كرد.. لە شەڕی نێوانیاندا، 9 تیرۆریست كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش داوایان كردووە ناوە كوردییەكان بگۆڕدرێن و لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو گرووپی تیرۆریستانی داعشیش، ژمارەیەك تیرۆریست كوژران، هەروەها لە گەڕەكێكی دیكەی شاری مووسڵیش، ژمارەیەك خانوو لەلایەن تیرۆریستانەوە تەقێنرانەوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ دووشەممە تیرۆریستانی داعش لەنێو شاری مووسڵ داوایان لە هەموو ئەو كوردانە كردووە‌ كە ناوەكانیان كوردییە بیانگۆڕن، لەبەر ناوی كوردییش كوڕێك و باوكێكیان بە ناوەكانی (عەلی حوسێن جەمیل) و (كاروان عەلی حوسێن) لە مووسڵ گولـلەباران كردن".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ گوتیشی: "لە گوندی وەزین لە باشووری شاری مووسڵ دوو گرووپی تیرۆریستی داعش و نەقشەبەندی بوو بە شەڕیان و بە هۆیەوە 9 تیرۆریست لە هەردوولادا كوژران، هەروەها لە گەڕەكی ئینتساریش لە رۆژهەڵاتی مووسڵ، 15خانووی هاووڵاتیان تەقێندرانەوە"‌.

 

نەشوان و بڵند   

هەواڵی پەیوەندیدار