مێركڵ و داوودئۆغلۆ: پاڵپشتیی بارزانی دهكهین له شهڕی دژ به تیرۆردا

ئانكارا-KDP.info- ئەمڕۆ (ئەنگێلا مێرکڵ) ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و، لە ئیستانبووڵ لە لایەن سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە پێشوازیی لێ کرا و، پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژمەوانیدا ههردوو لا، پشتیوانییان بۆ (سهرۆك بارزانی) دهربڕی له شهڕی دژ به تیرۆر.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا (داوودئۆغلو) سوپاسی (مێرکڵ)ـی کرد بەوەی لە هاوکاریکردنی ئاوارە سووریاییەکان زۆر ئاقڵانە بیر دەکاتەوە و، پڕۆژەی باشی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا باسی لە هاوکاریکردنی باشووری کوردستان کرد لە ڕووبەرووبونەوەی تیرۆدا و ههردوو لا ڕایانگهیاند كه له شەری تیرۆردا پاڵپشتی لە (سهرۆك بارزانی) دهكهن.
(داوودئۆغلو) گوتی: "(مێرکڵ) لە بابەتی هاوکاریکردنی بارزانی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر لەگەڵ ئێمەدا هاوکارە و، هەروەها باسی بارودۆخی هەرێمی کوردستانمان کرد و هاوکاریان دەبین. جا پێکەوە کاری باش دەکەین بۆ ئەوەی بە باشی ڕووبەڕووی داعش ببینەوە و له شهڕی دژ به تیرۆردا پاڵپشتی (بارزانی) دهبین."
پاشان (داوودئۆغلۆ) و (مێرکڵ) پیاسەیەکیان بە ناو ئیستانبووڵدا کرد و، کۆشکی دۆڵمەباخچەیشیان بینی.
پاشان ڕاوێژكاری ئەڵمانیا سەردانی (ڕەجەب تەییب ئەردۆگان)، سەرۆكکۆماری تورکیای کرد و لەگەڵ ئەویشدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان بەست.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا (ئەردۆگان) ئاماژەی دا، کە هەردوو لا کۆکن لەسەر ئەوەی کێشەی ئاوارەکان چارەسەر بکەن و، ئەڵمانیا هاوکارێکی باشی تورکیا دەبێت. (مێرکڵ)یش سوپاسی تورکیای کرد، بەوەی ماوەیەکی زۆرە 2ملیۆن ئاوارەی لە وڵاتەکەیدا حەساندووەتەوە و، هاوکاریی کردوونە. ئەڵمانیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی باری تورکیا سووکەوە بکات.
كارزان گلی




