مێركل گه‌یشته توركیا و یه‌كه‌م دانیشتنی له‌گه‌ڵ داوودئۆغلوه

ئانکارا-KDP.info- كه‌مێك به‌ر له ئێستا، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا (ئه‌نگێلا مێركڵ) گه‌یشته توركیا و، یه‌كه‌مجاریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو)ـدا، پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)ـدا كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆر گرینگه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه و باسی لێوه ده‌كرێت، چۆنیه‌تیی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كه بۆ ئه‌و ئاواره سووریاییانه‌ی له توركیاوه به‌ره‌و ئه‌ورووپا ده‌چن. (مێركڵ) پێشتریش باسی كردبوو، كه ناتوانن به‌بێ توركیا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بێگومان توركیایش بۆ هاوكاریی ئه‌ورووپا به بێبه‌رانبه‌ر ئه‌و كاره ناكات.
توركیا داوا ده‌كات سه‌رله‌نوێ گفتوگۆ بۆ بوون به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورقوپا ده‌ست پێ بكاته‌وه، چونكه له ساڵی 2005ـدا ئه‌وه‌ی بووه لەمپه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌رۆكی پێشووی فه‌ڕه‌نسا (ساركۆزی) بوو، بۆیه داوا ده‌كات (مێركڵ) ئه‌مجاره‌یان هاوكاریی توركیا بكات. به‌ڵام ئه‌سته‌مه ئه‌و داوایه‌ی توركیا جێبه‌جێ بكات، چونكه حه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، (مێركل) دژایه‌تیی ئه‌ڵمانیای بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپای دووپات كرده‌وه.
به‌ڵام پێده‌چێت (مێركل) به‌ڵێنی ئاسانكردنی ڤیزا شنگن، بۆ هاووڵاتیانی توركیا به حكوومه‌تی توركیا بدات، چونكه په‌رله‌مانی ئه‌ورووپایش پێی باشه ئاسانكاری له‌و رووه‌وه بكرێت.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی (مێركل) له توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بڕیاری نوێی پێده‌بێت بۆ په‌نابه‌ران، چونكه سه‌ره‌كیترین ته‌وه‌ر، باسكردنه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره‌كانی سووریا. هه‌روه‌كو میدیاكانی توركیایش بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ره‌نگه توركیا داوا له (مێركڵ) بكات كه له رووی داراییه‌وه هاوكاری توركیا بكرێت بۆ ئاواره‌كان، چونكه زیاتر له 2 ملیۆن ئاواره‌ی سووریای لێیه و تاوه‌كو ئێستایش 7 ملیار دۆلاری لێیان خه‌رج كردووه.
كارزان گلی




